به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بنکەی پەیوەندیی گشتیی ھێزی دەریایی پاکستان ڕۆژی سێ شەممە لە بەیاننامەیەکی فەرمی دا سەبارەت بە گەشتەکەی دەریادار«موحەممەد ئەمجەد خان نیازی» سەرکردەی ھێزی دەریایی ئەم وڵاتە بۆ تاران و دیداری لەگەڵ ئەمیری دەریادار «شەھرام ئێرانی» سەرکردەی تازەی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەرکرد.
لەم بەیاننامەیەدا ھاتووە: ئەو سەردانە ھەنگاوێمی بڵێند بوو لە ئاراستەی پەرە پێ دانی زیاتری ھاوکاریی ھاوبەش لەگەڵ ھێزی دەریایی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
لە بەیاننامەکەدا ھەروەھا ھاتووە:ئەمیری دەریادار «شەھرام ئێرانی» سەرکردەی تازەی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ستایشی ڕۆڵ و بەشداریی ھێزی دەریایی پاکستانی کردووە لە پاراستنی ئاشتی و سەقام لە دەڤەری چالاکییە دەریاییەکاندا.
کاربەدەستانی باڵای ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەرکرد، سەرکردەی ھێزی دەریایی پاکستانیان لە بارەی ڕۆڵی گرینگی ھێزی دەریایی ئێران لەمەڕ پاراستنی ئاسایشتی دەریایی و ئامانجەکانی ئاگادار کردەوە. جیا لەمە ھەردووک لا بە شێوەیەکی بەربڵاو کاروباری پەیوەست بە بواری چالاکییەکان، ھاوکاریی بەرامبەر،ھەڵس و کەوت و پەیوەندی لە دەڤەری دەریاو پاراستنی ئاسایشت لە ئەقیانووسی ھیندیان تاوتوێ کرد.
342/